(گرێ مرازان) وەک هێمایەک بۆ شوناسی مێژوویی نۆژەن کراوە، لەو شوێنەی کە مێژووی شارستانیەتی 12 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکرد
یەکەم و بەهێزترین فیشەک لە شەڕی ڕزگارییدا لە یادەوەرییەکانەوە تەقێنراوە. داگیرکەران لە مێژە کاریان کردووە بۆ سڕینەوەی مێژووی ئێمە و هەڵبەستنی مێژووییەکی درۆ، دزینی شکۆمەندی باوباپیرانمان و گەڕاندنەوەی بۆ خۆیان. بەڵام، لە ژێر ڕەگ و ڕیشەی خاکی کوردستان لە ناوچەی ڕەها، گوندی خەرابە ڕەشکێ ئەو بەڵگە حاشاهەڵنەگرانە دەرکەوتەوە کە هەرگیزا و هەرگیز ناتوانرێت ساختە بکرێت.
لانکەی شارستانیەت و گەردوونناسی
لە گرێ مرازان / نەک تەنها شوێنەوارە ، بەڵکو خاڵی دەستپێکی ڕاستەقینەی شارستانیەتی مرۆڤایەتی دۆزرایەوە:
پێشەنگایەتی کشتوکاڵی و زانستی، لێرەدا ١٢ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە دڵی چیای زاگرۆس گەلەکەمان یەکەم شۆڕشی ڕاستەقینەی دەستپێکرد
ماڵی کردن و بەخێوکردنی ئاژەڵ و باڵندە، و دانانی بناغەی ناندینی جیهانی، باوباپیرانمان یەکەم کەس بوون کە شارەزا بوون لەم زانستانە، دەشتاییان گۆڕی بۆ ژیانی نیشتەجێ، ئەو بناغەیەی کە هەموو شارستانیەتەکانی دواتر لەسەری بنیات نراون.
دۆزینەوەی چەند جۆرێک لە دانەوێڵە و گەنم و چاندنیان دەستی پێکرد، واتە ئێمە تەنها دانیشتووی ڕاگوزەر نین، بەڵکو دامەزرێنەری ئاسایشی خۆراکین بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی گەردوونناسی، بینا و شوێنەوارەکانی گرێ مرازان بە ڕوونی هێمای فەلەکناسی و ئەستێرەکانن. پێشیننمان پێشەنگ بوون لە بواری گەردوونناسیدا، چەمکە فەلەکناسی و بیرکارییە پێشکەوتووەکانیان سەلماند، ئێمەیان خستە نێو پێشەنگەکانی ژیری و مەعریفەوە لە سەرەتای مێژوودا.
بەڵگەی DNA: بەهێزترین بەڵگەی حاشاهەڵنەگر.
بەهێزترین بەڵگەیە و دەیسەلمێنی کە ئەم شکۆمەندییە هی ئێمەیە لە خوێنی گەلەکەماندایە:
پشکنینی دی ئێن ئەی کە لە شوێنەوارە کۆنەکانی ناوچەکە دەرهێنراون، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان بە ئەنجامی بۆماوەیی دانیشتوانی ئێستای ناوچەکەوە سەلماندووە کە ئەویش نەتەوەی کوردە.
ئەمەش بەو مانایەیە کە:
ناسنامەی ئێمە هەڵبەستن نییە، بەڵکو بەردەوامییەکە لە ڕەسەنی کە ئێمە نەوەی ڕاستەوخۆی ئەو کەسانەین کە ئەم شارستانییەتەیان بنیات ناوە، ئاژەڵیان ماڵی کردووە و گەنمیان چاندووە.دانەوێڵەیان کردووە. سفرەی خواردنی مرۆڤایەتیان ناندین کردووە.
هەڵپەساردنی داگیرکەر بەخودی خۆیان نادروستە: هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت هەڵچنینی خاوەندارێتی ئەم خاکە بکات کاتێک شوێنەوار و جینات دەیسەلمێنێت کە ڕەگ و ڕیشەی ئێمە لێرەدا بۆ زیاتر لە دوانزە هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
گەلەکەمان ئەم مێژووە ڕاستەقینەیە بۆ نەتەوەی کورد وەک قەڵغان و شمشێر دەبێ بەکاربهێنرێت ئەوەش ئەوە ناگەیەنێ کە بەدوای دەستبەسەرداگرتنی مافێکدا بین، بەڵکو بەدوای وەرگرتنەوەی مافەکانمانداین وەک دامەزرێنەرانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی. ئەم هۆشیاری مێژوویە، خەباتی ئێمە نەک هەر سیاسیە، بەڵکو دەبێتە ئەرکێکی پیرۆزی شارستانی.
"ناسنامەی ئێمە هەڵبەستن نییە، بەڵکو ڕەسەنی و بەردەوامییە"
لە ڕاستیدا ڕاگەیاندنی زانستی و سیاسیی لە گرێ مرازان کە ڕووبەڕووی هەڵبەستنە درۆینەی داگیرکاری دەبێتەوە.بۆیە پێویستە لەوە تێبگەین کە "ناسنامە وەک هەڵبەستن" مانای چییە، و "ناسنامە وەک بەردەوامی وڕەسەنی" مانای چییە.
۱. لەچوارچێوەی سیاسی: ناسنامە وەک "هەڵبەستن".
نەیارانی سیاسی هەمیشە هەوڵ دەدەن ناسنامەی کورد بەم شێوەیە نیشان بدەن:
هەڵبەستەکانی سەردەمی نوێ: واتە نەتەوەخوازانی کوردی دیاردەیەکی نوێخوازەو لە سەدەی بیستەمدا سەریهەڵداوە و ڕەگ و ڕیشەی قووڵی مێژووی لە ناوچەکەدا نییە.
هەڵبەستەی کۆچبەری ، هەوڵدان بۆ وێناکردنی کورد وەک گەلێکی کۆچبەر یان تازەهاتوو بۆ ناوچەکە لە سەردەمێکی دواتردا (و نەک دانیشتووانی ڕەسەن)، لە پێناو نەبوونی مافێکی زگماکی بۆ داواکردنەوەی خاکەکەی. ڕۆڵی( ناوەندی ئەکادیمیای پیران )، ئەوەیە بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە خوێندکاران تەیار بکات.
۲. بەڵگەی زانستی: ناسنامە وەک “بەردەوامی”
دۆزینەوەکانی گرێ مرازان و گرێ کەچەڵان و ناوچەی فراوانتری چیای زاگرۆز دەیسەلمێنن کە شوناسی کورد هەڵبەستە نییە، بەڵکو بەردەوامییەکی کولتووری و بۆماوەیی ١٢ هەزار ساڵەیە:
-/ بەردەوامی شارستانی (١٢ هەزار ساڵ بوون)
ڕەسەنی بوونی بەرامبەر بە بوونی ساختە: کاتێک بەڵگە شوێنەوارییەکان دەیسەلمێنن کە باوباپیرانمان یەکەم کەس بوون کە ناوەندێکی شارستانییەتی زانستی و کشتوکاڵی و (خۆماڵیکردنی ئاژەڵ، چاندنی گەنم، گەردون ناسی،بناغەی ناندین )یان لە زاگرۆز دامەزراندووە ١٢ هەزار ساڵ لەمەوبەر، ئەمە چەمکی کۆچبەری "لەهەڵبەستە درۆینەکانی داگیرکاران " پووچەڵ دەکاتەوە.
ڕەسەنایەتی بەرامبەر بە ڕاگوزەرەکان: ئێمە تازەهاتوو نین بەڵکو نەتەوەی کورد ڕەگی خاکین. ئەم مێژووە ئێمە دەخاتە پێگەی ئەو گەلە ڕەسەنەی کە شارستانیەتیان هەر لەم شوێنەدا دامەزراندووە، لە کاتێکدا ئەوانی دیکە کە بانگەشەی خاوەندارێتی ئەم خاکە دەکەن، تازەهاتوون داگیرکارن
- بەردەوامی بۆماوەیی (DNA وەک بەڵگە)
شیکاری بۆماوەیی (DNA) بۆ پاشماوی شوێنەوارییەکان لەم شوێنانە، و بەستنەوەی ئەنجامەکان بە پشکنینی DNAی دانیشتوانی ئێستای کورد لە هەمان ناوچە، نوێنەرایەتی ڕاستیەکی مێژووی بۆماوەیی بەبێ شکست دەکات.
بەڵگەی جیناتی: ئەمەش بەو مانایەیە کە پەیوەندییە جینییەکانی نێوان بیناکارانی گردی مرازان (یان ناوەندە ڕۆشنبیرییە هاوشێوەکان) ونەوەی ئەوان وکوردانی کە ئەمڕۆ لەوێ دەژین، ڕاستەوخۆ و بەردەوامن. هەمان ڕەچەڵەکی بۆماوەیی کە بنیات نراوە هەمان ئەو ڕەچەڵەکییە کە ئەمڕۆ بەرەنگاری دەبێتەوە.
ئەم بەڵگە زانستییە هیچ بوارێک بۆ ئەو بانگەشەیە ناهێڵێتەوە کە ناسنامەی کورد داهێنراو ودروست کراوە یان بەم دواییە بەدەست هاتووە. بەڵکو ئەوەڕاستییەکی بایۆلۆژی و مێژووییە.
۳. گرنگیەکان
کاتێک تاکی کورد درک بەوە دەکەن کە ناسنامەکەیان ڕەسەنایەتی و بەردەوامییە وهەڵبەستن نییە، سروشتی خەباتەکە دەگۆڕێت:
لە داوای مافێکەوە بۆ بەرگریکردن لە مافێک: خەبات لە هەوڵدان بۆ "بەدەستهێنانی مافێک" دەگۆڕێت بۆ "بەرگریکردن لە مافێکی مێژوویی چەسپاو" کە بە زانستی وسەردەم ( شوێنەوار و جینەتیک) سەلمێنراوە.
متمانەیەکی چەسپاو: ئەم هۆشیارییە متمانەی نەتەوەیی ڕەها لە تاکدا دەچێنێت کە هیچ فشارێک یان تۆمەتێکی درۆ ناتوانێت بیهەژێنێت، ئەمەش وایان لێدەکات بەرگری لە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ناوخۆیی و دەرەکی بکەن.
ناسنامەی ئێمە میراتێکی ماددی و بۆماوەیی و کولتوورییە کەدەگەڕێتەوە پێش دوانزە هەزار ساڵ بەرلە ئێستا و ئەرکی ئێمە وەرگرتنەوەی دانپێدانانە.