یەکەم: بنەما فیکریەکان (پێوەرەکانی باوەڕ)
ئەمانە ئەو قەناعەتە قووڵانەن کە خولگە و کۆمپاسی (بوصله )کەسی نەتەوەیی لە قاڵب دەدەن وڕێنمای بڕیارەکانی دەکەن. ئەم بنەمایە ڕوون دەکەینەوە.
1. یەکگرتوویی چارەنوسی و باوەڕی بنەڕەتی ، ئەو باوەڕە کە مرۆڤ چارەنووس و کەرامەتی کەسی بە شێوەیەکی دانەبڕاو پەیوەستە دەکا بە چارەنووس و شکۆی نەتەوە بە گشتی . بەرژەوەندی نەتەوەیی وەک "بەهایەکی باڵا" دەڕوانێت کە پێش بەرژەوەندی تاکەکەسی یان گروپیەکان وەک، ئایینی، بنەماڵە، خێڵەکی،پارتە سیاسیەکان،هەر هەموویان دەگرێتەوە.
2. ئیمان باوەڕ بە سەروەری نەتەوەیی و ڕزگاری تەواوەتی و ڕەتکردنەوەی ژێردەستەیی باوەڕی ڕەها بە مافی چارەی خۆنووسینی تەواوەتی میللەت و ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە هەژموونێک یان ژێردەستەیی (ئابووری، سیاسی، کولتووری) بۆ دەسەڵاتە دەرەکییەکان و خراپ بەکار هێنانی دەسەڵاتی ناو خۆیی
3. دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی ، نەتەوایەتی وەک بنەمایەکی یەکگرتوو لەو چوارچێوەیە دەبینێت کە یەکسانییەکی تەواو لە نێوان هەموو ئەندامانی میللەتدا بەدەست دەهێنێت، بەبێ گوێدانە ئایین و ڕەگەز و چین. دادپەروەری کۆمەڵایەتی بە بناغەیەک دەزانێت کە لە سەربەخۆیی سیاسی گرنگی کەمتر نییە.
4. ئەو نەتەوایەتیە وەک بزووتنەوەیەکی شارستانی ڕوانگەیەکی هەمەلایەنە، وەک کاردانەوەیەک یان دروشمێک نابینێت، بەڵکو وەک پرۆژەیەکی یەکگرتووی ڕێنێسانس دەبینێت کە پێویستی بە مەعریفە، بەرهەمهێنان، داهێنان و کولتوور هەیە بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی نەتەوە.
دووەم: یاساکانی ڕەفتار (بەکارهێنانی پراکتیکی) ، ئەمانە ئەو پابەندبوون و کردەوانەی ڕۆژانەن کە نەتەوەیەک پراکتیزەی دەکات.
لێرەدا یاساکان ڕوون دەکەینەوە بۆ بەکارهێنان وهەڵسوکەوتمان
1. دڵسۆزی و خۆبەخشی ونەتەوە پارێزی بۆ کارکردن پەیڕەو دەکات، هەروها شارەزایی لە کارەکانیدا بە خزمەتێکی ڕاستەوخۆ بۆ میللەت دەبینێت. پابەندە بە جۆریەتی و دەستپاکی لە پیشەکەی یان کارەکەیدا، هەر کەمتەرخەمییەک یان گەندەڵییەک بە خیانەت لە پڕۆژەی نیشتیمانی دەزانێت.
2. بەرگریکردن لە یەکێتی نەتەوەیی چاودێری یەکگرتوویی دەکا هەمیشە دەنگی عەقڵ و لۆژیکە، دووبەرەکی و ناتەبایی ڕەتدەکاتەوە. ئەو ڕێکارانە ڕەتدەکاتەوە کە دابەشبوونی چین و لایەنەکان نەتەوەیی هاندەدات و دێنێتە کایە ، کار بۆ چەسپاندنی چەمکەکانی یەکگرتوویی و پێکەوە ژیان دەکات.
3. بەرپرسیارێتی و لە خۆبەرپرس و لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەرپرسیارێتی دەرئەنجامەکانی بەدور ناگرن ،کەواتە کەسی نەتەوەیی ، بەتەنها بارودۆخ یان کەسانی دیکە تاوانبار ناکەن، بەڵکو بەرپرسیارێتی ڕۆڵی خۆیان لە هەر شکستێکدا دەگرنە ئەستۆ. بەردەوام پێداچوونەوە بە هەڵوێستەکانیاندا دەکەن و ڕێچکەی خۆیان بۆ بەرژەوەندی میللەت ڕاست دەکەنەوە.
4.کەسی نەتەوەیی قوربانیدان و بەخشینی بێ مەرج و ئامادەیی بۆ پێدانی باج و بەرژەوەندی گشتی لە سەرووی بەرژەوەندیی خۆیانەوە دادەنێن، و ئامادەن هەوڵ و پارە و کات خەرج بکەن کە ڕەنگە مەترسی ئاسوودەیی کەسی بکەن، لە پێناو ئامانجە نەتەوایەتی و نیشتمانییەکان.
5. بەشداریکردن لە کاروباری گشتی بنەمای چالاک دەکەن، خۆیان لە گلەیی یان ڕەخنەدا سنوردار ناکەن، بەڵکو چالاکانە بەشداری لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی (هەڵبژاردن، دیبەیتی گشتی، دەستپێشخەری مەدەنی) دەکەن بۆ ئەوەی بەشداری لە بڕیاردان بکەن.
سێیەم: تایبەتمەندی کەسی ،کەسایەتی سەرکردە/ تاکی نەتەوەیی.
لێرەدا چەند تایبەتمەندییە دەروونی و ڕەفتارەکانی تاکی نەتەوەیی لە تاکی ئاسایی جیا دەکەینەوە.هەروەها سیفەتی و پەیوەندییەکەی بە بوژانەوەی نەتەوەیی جیادەکەینەوە،.
1. تێڕوانینی ستراتیژی (دیدگا) کێشەکان وەک قەوارەیەکی دابڕاو نابینێت، بەڵکو بە وێنە گەورەکە دەیانبەستێتەوە. دیدێکی ڕوونی هەیە بۆ ئەو داهاتووەی کە بەدوایدا دەگەڕێت و دەتوانێت بەم دیدە بەهرە بدات بە ئەوانی تر.
2. بوێری ولێهاتوی فیکری و ئازایەتی بۆ قسەکردنی و دەربڕینی ڕاستی بۆچوونی خۆی بۆ بەرگریکردن لە بنچینەی نەتەوەیی، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ ڕەوتی باو یان بەرژەوەندی تەسکدا ناکۆک بێت . لەسەر هەڵوێستی بنچینەی خۆی چەسپاوە و ڕوون دەبێت.
3. زیرەکی لە ڕووی سۆز و گشتگیری و توانای تێگەیشتن و لەخۆگرتنی هەست و نیگەرانییەکانی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا، لە هەمان کاتدا قسەکردن لەگەڵ هەست و سۆزی تاک و کۆمەڵ بە زمانێک کە یەکیاندەخات نەک دابەشکردنیان. کەواتە یەکگروو نەک دابەشکەر.
4. خۆنەویست و بەخشینی نمونەیی لەڕۆحی بە بێدەنگی و بە خۆبەخشییەوە کاردەکات، هەروەها خۆی لە نمایشکردن و خۆنمایشکردن بەدوور دەگرێت. هەڵسوکەوتی کەسیی نەتەوەیی ، لە ژیانی ڕۆژانەیدا وەک (پاکی و ڕێزگرتن لە کەسانی دیکە و شارەزایی) بە نموونەیی بنچینە نەتەوەییەکان ئەنجام دەدات.
5. خۆدیسیپلین و خۆڕاگری بەردەوام و خاوەنی ئیرادەیەکی بەهێز و سەبرێکی نەبڕاوەیە، ئەو تێدەگات کە پڕۆژە نیشتمانییەکان لە شەوێکدا بنیات نانرێن و نە بەربەست و نە شکستی کاتی ڕێگری لێناکەن لە درێژەدان بە کارەکانی.
بە کورتی کەسی نەتەوەیی بەرجەستەی زیندووی پڕۆژەی نەتەوەییە. ئەو نمونەیە کە بنەما هزریە گەورەکان دەگۆڕێت بۆ ڕەفتاری بەرجەستەی ڕۆژانە کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی میللەت دەکات.